بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیر دەریاوان سەیاری جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش لە کۆبوونەوەی کارگرووپگەلی پسپۆڕی قەرارگای پەدافەندی ژینگەیی ئەرتەش، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی خولەکانی مەشقی سەربازی لە ناوەندگەلی ڕاهێنەریی سەربازان بە ڕەچاوکردنی پۆرۆتۆکۆلی توندروستی، ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیچ پاشەکشەییەکمان لە مەشقی سەربازی نییە و لە پێناو پاراستنی توانستی زێرەڤانی و ئامادەیی بەرگریی ئەرتەش، بەردەوامین لە ڕاهێنانەکانمان.
جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش وێرای داکۆکی لە ناکاریگەرمەندیی نەخۆشیی کۆرۆنا لە سەر توانستی زیرەڤانی ئەرتەشی ئێران نابێت، جەختی کرد: لە بواری ئامادەیی زێرەڤانی پێداگرین لە ڕاپەڕاندنی وردبینانەی ڕاهێنانەکان لە ناوەندگەلی مەشقی سەربازی و سەرەڕای پەرەسەندنی چالاکیگەلی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ئاستی وڵاتدا، بە پلانداڕشتن و چاوەدێریی پێویست، ئامادەیی بەرگریی ئەرتەشمان بە پاراستنی تەندروستی پێرسۆنێل درێژە پێداوە و تۆکمەتر کردووە.
دەریاوان وان ئاماژەی بەوەش دا کە ٣٨ نەخۆشخانەی ئەرتەش لە سەرتاسەری وڵات خەریکی خزمەیگەیاندن بە خەڵکی و نەخۆشانی کۆرۆنایین و زیاتر لە ٥٩ گەڵاڵەی پڕۆژەیی پێشگرانە و دەرمانی کۆرۆنایی و وتاری بەرزی زانستیمان ئاراستەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری و وەزارەتی تەندروستی کردووە.